شارپرێس:
سعودییه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری سوریا 100 ملیۆن دۆلاری ته‌رخانكرد، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش پشتیوانی له‌و كاره‌ی سعودییه كرد.
حكومه‌تی سعودییه ڕایگه‌یاند، بڕی 100 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك هاوكاری بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌باكوری سوریا ته‌رخانكردوه، بۆئه‌وه‌ی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌كاربهێندرێت.
سعودییه ده‌شڵێت، شاری ڕه‌ققه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه به‌و پاره‌یه سێكته‌ره‌كانی كاره‌با، ئاو، ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی شاره‌كه‌ی پێ نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشوازی له‌و بڕیاره‌ی سعودییه كرد‌و ڕایگه‌یاند، ته‌رخانكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه ده‌بێته هۆی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش‌و سه‌قامگیریی‌و ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باكوری سوریا كه له‌ده‌ستی داعش ڕزگاركراون.
ڕ . ج