شارپرێس:
كچێكی ئه‌مریكی به‌هۆی هه‌وڵێكی خۆكوشتنه‌وه ڕوخساری ئاسایی خۆی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی مێژوویی‌دا چاندنه‌وه‌ی ڕوخسار بۆ ئه‌و كچه ئه‌مریكییه ئه‌نجامدرا.
كه‌یتی ستابلفێڵدی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه بچوكترین كه‌سه له‌ئه‌مریكا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی ڕووخساری بۆ كرابێت، ئه‌وه‌ش پاش تێپه‌ڕبونی سێ ساڵ به‌سه‌ر هه‌وڵێكی سه‌نه‌كه‌وتوی خۆكوشتندا، كه له‌ماڵی براكه‌یدا ته‌قه له‌ڕوخساری خۆی كرد، له‌ویلایه‌تی میسیسیپی ئه‌مریكا.
كه‌یتی له‌میانی فیلمێكی دۆكیۆمێنته‌ری به‌ناوی (چیرۆكی ڕوخسار) كه له كه‌ناڵی ناشیۆناڵ جییۆگرافیك په‌خشده‌كرێت ده‌ڵێت:"به‌هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی سۆزدارییه‌وه گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی خۆم بكوژم، چونكه ئه‌وكاته ته‌مه‌نم نه‌گه‌یشتبووه 18 ساڵ كه له‌په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیدا بوم".
كه‌یتی ده‌شڵێت:"ئه‌وساته‌ی به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه هیچ شتێكی دیاریكراوم بیر نایه‌ت، ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ستم به‌ڕووخساری خۆم نه‌كرد".
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كه‌یتی به‌یه‌كێك له‌نه‌شته‌رگه‌رییه قورسه‌كان له‌ئه‌مریكا هه‌ژماركرا، كه ماوه 31 كاتژمێری خایاند، له‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا ئه‌ندامه‌كانی ڕووخساری كچێك بۆ كه‌یتی به‌كارهێندرا كه ناوی ئه‌ندریا شنایده‌ر بوه‌و به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه شنایده‌ر گیانی له‌ده‌ستدابوو، هاوكات خێزانه‌كه‌ی شنایده‌ر ڕه‌زامه‌ندییان ده‌ربریبوو ڕوخساری كچه‌كه‌یان ببه‌خشنه كه‌یتی.
پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی كه‌یتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ردوو چاوو، لوت، قژ، برۆ، ددان‌و ده‌م‌و ماسولكه‌كانی ده‌موچاویان بۆ كه‌یتی چاندووه‌ته‌وه.
سوسان گۆڵدبێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینی گۆڤاری ناشیۆناڵ جییۆگرافیك له‌باره‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 40 كه‌س چاندنه‌وه‌ی ڕووخساریان بۆ ئه‌نجامدراوه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كه‌یتی ژماره‌ی 39 بووه.
ڕ . ج