شارپرێس:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له‌جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن، قه‌ڵه‌وبوون مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆیان.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی واز له‌جگه‌ره‌كێشان ده‌هێنن ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه زیادبوونی ته‌نیا پێنج كیلۆ له كێشی له‌ش له‌پاش وازهێنان له‌جگه‌ره‌كێشان، مه‌ترسی توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره له‌جۆره‌ی دووه‌م ڕوبه‌ڕوی ئه‌و كه‌سه ده‌كاته‌وه كه پاش ته‌رككردنی جگه‌ره‌كێشان كێشی له‌شی زیادیكردوه.
پزیشكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه هانی جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌ده‌ن كه ده‌ستبه‌رداری جگه‌ركێشان ببن، هاوكات هۆشداریشده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی واز له‌جگه‌ره كێشان ده‌هێنێت به‌رده‌وام وه‌رزشبكات بۆئه‌وه‌ی ته‌رككردنی جگه‌ره نه‌بێته هۆی زیادبوونی كێشی له‌شی.
هاوكات پزیشكه‌كان ده‌شڵێن، له‌پاڵ ته‌رككردنی جگه‌ره‌كێشاندا ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی كێشی له‌ش سوده‌كانی ته‌رككردنی جگه‌ره زیاتر ده‌كات.
ڕ . ج