دۆناڵد ترەمپ: ماوەیەكی زۆرە توركیا بووەتە كێشە

جیهان

17/08/2018‌ 2974 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، توركیا ماوەیەكی زۆرە بووەتە كێشە و وەك دۆست مامەڵەی لەگەڵ واشنتۆن-دا نەكردووە.

 لە نوێترین لێدوانیدا لە بارەی توركیاوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، "دەبوو دەمێك بوایە ئەندرو برونسن ئازاد بكرایە، بەڵام لەلایەن توركیاوە تۆمەتی دەدرێتە پاڵ و ئازاد ناكرێت".

ترەمپ هەروەها وەڵامی ئەو پرسیارەی نەداوەتەە كە ئایا واشنتۆن چی رەنگاوێكی دیكە بەرامبەر بە توركیا دەگرێتەبەر.
ه.م