هادی عامری: جارێكی دیكە ناوچە جێناكۆكەكان و لەسەدا 17 نادەینەوە بە كورد

عیراق

17/08/2018‌ 3037 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هادی عامری، سەرۆكی ڕێكخراوی بەدر رایدەگەیەنێت، جارێكی دیكە ناوچە جێناكۆكەكان و بودجەی لە سەدا 17 نادەنەوە بە هەرێمی كوردستان.

ھادی عامری ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئوسامە نوجێفی، سەرۆكی ھاوپەیمانی بڕیار و چەند سیاسییەكی دیكەی سوننە بڵاوكردەوە و كە لەنێو شەقامی شیعیدا كاردانەوەی لێكەوتبوەوە و بە خیانەت ناویانبردبوو.

عامری رایگەیاندووە، "شتێكی ئاساییە تەواوی سەركردەی كوتلە شیعەكان لەگەڵ لایەنە براوە سونییەكان كۆببنەوە، چونكە ناكرێت پێكھاتەی سوننی پەراوێزبخرێت و كۆبوونەوەكەش مانای سازشكردن نییە".

ھادی عامری ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەگەر سازشمان كرد لەسەر بەڕێوەبردنی ناوچە جێناكۆكەكان بۆ پێكھاتەیەكی دیاریكراو یان بە ڕێژەی لەسەدا 17 رازی بووین كە پێشووتر لەپێناو پۆستی سەرۆك وەزیران دەدرا بە كورد ئەوا لێپرسینەوەمان لەگەڵدا بكەن".
ه.م