نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

18/08/2018‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە دابەزینەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 40 سەنت بەرێژەی 0.6% رووی لەبەرزبوونەوە كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 71.83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 45 سەنت بەرێژەی 0.7 بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ ئەو كەمبوونەوەیە دەگەڕێتەوە، كە لەبەرهەمی ئەمریكا تۆماركراوە، لەكاتێكدا لەهەفتەی رابردوو بەرهەمەكە رووی لەزیادبوون كردبوو.

هـ ـ ح