جوتیارەكانی هەرێم بەهۆی قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنن

کوردستان

18/08/2018‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: مۆنیتۆر
وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل
لەهەرێمی كوردستان ماسییەكان بەهۆی وشكبوونی ڕووبارەكانەوە كەوتوونەتە سەر وشكانی، هەروها كێشەی خواردنەوەی ئاویش گرفتێكی دیكەی دروستكردووە، ئەمەش هۆكارەكەی ئەوەیە، كە ئێران چەندین بەنداوی لەسەر ئەو سەرچاوە ئاوییانە دروستكردووە، دەڕژێنە هەرێمی كوردستان.

ئەمە بەكارەسات ناودەبرێت، كە ئەم كارەساتەش دەڤەرەكانی قەڵادزی و خانەقینی گرتووەتەوەو هەرێمی كردستانی تووشی سەرسوڕمان كردووە، تائێستا هیچ هەنگاوێكی پێنەنراوە.

ئەم كێشەیە بووەتە هۆی دروستكردنی قەیرانی كەم ئاوی‌و زۆرێك لەو جوتیارانەی لەو ناوچانە سەرقاڵی كاری كشتیارین، ناڕەزایی دەردەبرن دەربارەی ئەم كێشەو داواكارییان لەحكومەت هەیە.

بەختیار حەمەخان، كە یەكێكە لەو كەسانە، هەموو كات زەوییەكەی پاكە دەكاتەوە لە بەرد و لم بۆ ئەوەی ئاو بۆ دارو درەختەكەی بروات، بەڵام ئاوی پێویستی بەدەست ناگات بۆ ئەوەی تانكییەكانی پێ پڕبكات بۆ زەوییەكەی ، لەكاتێكدا بە بەرچاوی خۆیەوە دراوسێكەی ئاو دەچێتە ناو زەویەكەییەوە (دراوسێكەی لەسنووری ئێران كاری كشتیاری دەكات). 

بەختیار لەو بارەوە وتی: "لەم ماوەی ئەم ٤ ساڵەدا كەمتر و كەمتر بووەتەوە و لە ئێستادا یەكێك لەباخەكانم بەتەواوەتی وشك بوون، كە ئەمەی بەخەمگینی باسكردو نیگەران بوون.

زۆرێك لەو جوتیارانەی ، كە لەسنوورەكانی لەگەل ئێراندا ، دەستیان بەچاندنی تەماتە و تووتن كردبوو، وتیان چۆن ٤٠ ساڵ لەمەوبەر دەیانتوانی بەئاسانی تەماتە تووتن بچێنن، بەڵام ئێستا خەریكە زەویەكە وشك دەكات.

لەدەوروبەری زەوییەكانی حەمە خان زۆرێك لەزەوی جوتیارەكانی وشكی كردووە ، ئەویش لە ئەنجامی ئەوەی ئاو بۆ زەوییەكان ناچێت ، بەهۆی ئەم كێشەیەوە، كە جوتیارەكان سكاڵای یاسایان تۆماركردووە، چونكە هیچ ئاوێكیان بەدەست ناگات.

شاپوور غەفار  ئەندازیار، كە خاوەنی زەوییەكە لەسنووری شارەوانی هەڵەبجە وتی: "پێم وایە هۆكاری ئەم كێشەیە ئەوەیە، كە هەركەس خاوەنی پارە بێت هەڵدەستێت بەلێدانی بیرێك‌و موزەخە بەكاردە‌هێنێت، دڵنیام بەكارهێنانی ئەم موزەخانە هۆكاری كێشەكەیە".

ئەو وتیشی "هەرچەندە دەزانن ئەم كێشەیە چەند مەترسیدارە، بەڵام هەر ئەم كارە دەكەن، بەبێ‌ گوێدانە دەرئەنجامەكانی".

هەروەها ڕۆژان فەرەیدوون، كە لەڕیكخراوێكی نا حكومی كاردەكات وتی: "٩٣ میل دور لەقەزای خانەقین، ڕووباری ئەلوەند لەمانگی ٣ وە بە تەواوەتی وشكی كردووە، ئەویش دوای ئەوەی ئێران پرۆژەی لێدانی بەنداوی تەواو كرد، كە نەیدەهێشت ئاو بۆ هەرێم بێت، ئەمەش زۆرێك لەكێشەكانی ئێرانی چارەسەر كرد و زۆرێك كێشەی بۆ هەرێم دروست كرد".

"سكاڵامان تۆمار كرد لەلای باڵوێزی ئێران، بەڵام ئێرانیش بەهۆی گۆڕانی ژینگەوە دەناڵێنێت"، هەروەها پێویستیان بەوزی كارەبا هەیە، بۆیە ١٤ بەنداویان لێداوە، كە ئەمەش كاریگەریەكی زۆری لەسەر هەرێمی كوردستان دروستكردووە، ئەو چالاكوانە وای وت.

هەرچەندە زۆرێك لەبەرپرسەكانی هەرێم هەوڵدەدەن لەگەڵ تاران لەسەر ئەم پرسە كۆببنەوەو رێكبكەون، بەڵام ڕازیبوونی تاران لەسەر ئەم پرسە پێشبینی كراو  نییەو حكومەتی عێراقیش لەسەر ئەم پرسە هیچ لێدوانیكی 

ڕۆژان وتیشی: "ئەولەویاتی عێراق ئاو نییە، بەڵكو پارە و نەوتە، زۆرێك لەجوتیارەكانی خوارووی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان گەشت دەكەن لەپێناو بەدەست هێنانی كارو گەرانەوە بۆ سەر كارەكەیان وەك جوتیارێك".

لەگەڵ ئەوەش زۆرێك لەو كێشانەی ئاو، كە هەرێم ڕووبەرووی بووەتەوە ئەوەیە، كە حكومەت شكستخواردوو بووەو چارەسەری ئەم كێشەیە پێویستی بەپلان دانان‌و دابین كردنی پاریە، پێویستە ئاو گلبدەینەوە و زەیتوون‌و دارودرەخت بچێنین تاوەك زەویەكان ببوژێنەوە.