دیمەنی سیاسی.. عێراق دوای ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان

عیراق

18/08/2018‌ 1146 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: تایبەت
وەرگێڕان: حیلمی رەسوڵ
دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەستی كۆتایی پێ هات، ئەنجامەكان دەركەوتن‌و تانەلێدان لە 14/8/2018ەوە كۆتایی هات، لیژنەی دادوەریش لە دادگای تێهەلچونەوە بەتانەكەندا دەچنەوەو پیدەچێت لە 26-28 ی ئەم مانگە كۆتایی پێ بێت.

پێدەچێت ئەنجامە كۆتاییەكان بنیردرێت بۆ دادگای فیدراڵی لەحاڵەتی بوونی دۆخی چاوەڕواننەكراو، یان بڕیاری چاوەڕواننەكراو لەلایەن دادوەرەكانەوە.

پێكهێنانی هاوپەیمانییەكان
رەوتی كۆبوونەوەكان لە نێوان كوتلە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە زیادیكردووە، بەشێوەیەكی سەرەكیش لەلایەن هاوپەیمانی "فەتح" و بەهاوكاری "دەوڵەتی یاسا".

هەوڵەكانی "سائرون" بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە پاشەكشەی كردووە و ماوەیەكی زۆرە چاویان بە كوتلەكانی تر نەكەوتووە، لەگەڵ ئەوەی پاش دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكان لەهەمان دۆخی پێشویاندان، وەفدەكەیان چاوەڕوانی ریگە پیدانی نوێ دەكەن لەلایەن "موقتەدا سەدر"، كە لەم دوایەدا ژمارەیەك مە‌رجی داناوە بۆ هاوپەیمانێتی ، یاخود بوون بە ئۆپۆزۆسیۆن، دانانی مەرجەكان، بوە مایەی دورەوە كەوتنی هیزە سیاسیەكان، وهێزەكان وا بەباش دەزانن كە هاوپەیمانێتی لەگەل "فەتح" دا بكەن، چاودێران پێیان وایە شەمەندەفەری دانوستانەكان بەجێیان دەهێڵی، ئەگەر لە زووترین كاتدا چاوپێكەوتنەكان دەست پێنەكەنەوە.

هاوپەیمانێتی "فەتح" كۆبونەوەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلە، قسەش هەیەچەندین رێكەوتنی جوداجودایان لەگەل حزبەكان ئەنجامدابێت، و بۆچونێك هەیە ژمارەیان 68 ئەندامیان تێپەراندبێ، رێكەوتنەكانیان ئەندامانی كوتلەی " النصر"یشی گرتۆتەوە بە پێی هەندی سەرچاوە، هەندێ لە سەركردەكانی هاوپەیمانێتی "فەتح" و " دەوڵەتی یاسا" ش باس لەوە دەكەن پێش جەژن گەورەترین كوتلە رابگەیەنن.

هاپەیمانێتی "فەتح" كۆبونەوەی جۆاروجۆری لەگەڵ كوتلە سونیەكان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا ئەنجامداوە، باش لەوەش دەكرێت، گەیشتونەتە رێكەوتنی سەرەتایی دەربارەی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە، و بڕواشیان وایە كوتلە سونیەكان و حزبە كوردیەكانی تریش لەگەڵیان رێكبكەون.

كوتلەی " النصر" چەندین كۆبونەوەی لەگەڵ كوتلەكانی تری سونەو شیعە ئەنجامداوە، بەڵام كۆبونەوە ناوخۆییەكانیان لە دوو خاڵی گرنگدا خۆی دەبینیتەوە، بەوەی " حیدر العبادی" تاكە كاندیدیانە بۆ سەرۆك وەزیران، هیچ كوتلەیەكیشان نیازیان نییە لە یەكتری جودا ببنەوە.

كوتلە سونیەكان هاوپەیمانێتی میحوەری نیشتمانیان راگەیاند و پێك هاتون لە ژمارەیەك لە سەركردەكان و 53 ئەندام پێك دەهێنن، لەوانە " خمیس الخنجر" ، " ئوسامە النجیفی" ، "جمال الكربولی"، فلاح زیدان" ، "احمد الجبوری"، بەڵام پێناچێ ئەم كوتلەیە بەردەوام بن لەگەڵ یەكتری بەهۆی جیاوازییان دەربارەی سەرۆكی پەرلەمان و وەزارەتەكان، لەهەمان كاتدا كوتلەكە میكانیزمێكی داناوە هەركەسێك بیەوێ سەرۆكی پەرلەمان وەربگرێ دەبێ 10 كورسی هەبێت

ئەمێنێتەوە كوتلەی نیشتمانی و كوتلەی "خالد العبیدی" لەناو كوتلەی " النصر" ، كە لە دەرەوەی كوتلەی سونی و نیشتمانین، ئەمان زۆر لاواز دەبن ئەگەر هەندێكیان لە بەرژەوەندی " میجورەی نیشتمانی"یدا ئەندامەكانیان لە دەست بدەن، لەگەڵ ئەوەی "سلیم الجبوری" رایگەیاند، لە هاوپەیمانێتی " الوتنیە، دەمێنێتەوە مەرج نیە بكشیتەوەو بچێتە " میحوەری نیشتمانی".

كوتلە كوردیەكان لەسەر دۆخی خۆیان ماون و هاوپەیمانێتی بەلایانەوە گرنگ نیە و بابەتەكە بۆ كۆتا كاتژمێرەكان هەڵدەگرن، جگە لە پارتی نەبیت كە هەندێ لە ئەندامانی دانوستانكاریان لە بەغدایە و بەردەوامن لە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ كوتلەكانی تر بۆ گەیشتن بە هەندێ تیگەیشتن لە نێوانیاندا. پارتی و یەكیتی هاوڕان لەسەر هێڵە پانەكان بۆ هاوپەیمانێتی و رۆشتن بۆ بەغداو بەڵام تاكو ئێستا نەگەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی. چوار حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەكە لە هەفتەی رابردوو كۆبونەوەو بەڵام نەگەیشتنە رێكەوتن، تەنها خاڵ كە لەسەری رێك بوون، ئەوەیە كە لەگەڵ یەكێتی و پارتی نابن لە بەغدا، دەمێنیتەوە "نەوەی نوێ"، كە تا ئێستا نازانرێ بە تەنیا دەمیننەوە یاخود دەچنە پاڵ كوتلەیەك.

پۆستەكان:
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران:
تا ئێستا گفتوگۆ دەربارەی شوێنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو كەسەی پۆستەكە وەردەگرێت بەردەوامە، "العبادی" كاندیدی یەكەمی راگەیانراوە لەلایەن كوتلەكەیەوە، هەرچی كوتلەكانی ترە تاكو ئێستا ناوی كاندیدەكانیان رانەگەیاندوە.

لەگەل قسەكانی "مقتدی الصدر" و چل مەرجەكەی و پێ باش بوونی كە وەك معارەزە بمێنێتەوە لەوەی بەشداری لەحكومەتێكی لە جۆری پێشوو بكات، ئەمەش رێگا خۆش دەكات بۆ هاوپەیمانێتی " الفتح" كە گەورەترین كوتلە پێك بهێنێت و كاندیدی هەبێت بۆ سەرۆك وەزیران.

پرسیاری بنچینەیی ئەوەیە، ئایە كاندیدی داهاتو لە حزبی دەعوە دەبێت یاخود دەرەوەی ئەو حزبە؟

یەكەم: كاندیدەكانی حزبی " الدعوە" هەریەك لە "حیدر العبادی" و " تارق نجم"، ئەونی تر هەمویان دورخراونەتەوەو دیارە كاندیدی دوەمیان بۆ راگرتنی بالانسی حزبە و لە دەستنەدانێتی.

دووەم: كاندیدەكانی دەرەوەی حزبی الدعوە دابەش دەبن بۆ: 
أ‌. كاندیدانی حزبی، كە هەریەك لە " هادی العامری" و " قاسم الاعرجی" ین.
ب‌. كاندیدانی سەربەخۆ، كە هەریەك لە " عادل عبد المهدی" و "ابراهیم بحر العلوم" و "قصی السهیل"ن.

بیرۆكەی كاندیدی سەربەخۆ لە ئێستادا زیاتر رەزامەندی لەسەر هەیە لە پاش رێنماییەكانی مەرجەعیەتی ئاینی و راگەیەنراوی "مقتدی الصدر" و خۆپیشاندانەكان، بیرۆكەیەكس هەیە بۆ سڕكردنی " حیدر العبادی" لە ئەندامیەتی حزبی دەعوە بۆ ئەوەی ببێتە كاندیدیكی سەربەخۆ، بەڵام لەلایەن خودی العبادی و حزبەوە رەزامەندی بەدەست نەهێناوە.

لەگەڵ ئەوەی بۆچونێك هەیە، كە سەرۆك وەزیران لەلایەن هێزە هەرێمایەتیەكان یان نێودەوڵەتیەكانەوە  دیاری دەكرێت، بەڵام هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن، بڕیارەكە عێراقی دەبێت، لەگەل پشتگیری كردنی هێزە هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتیەكان.

سەرۆكی پەرلەمان
پاش راگەیاندنی هاوپەیمانێتی "میحوەری نیشتمانی"، ئەندامەكانی لەسەر ئەوە رێككەوتن میكانیزنیزمێكیان هەبێت بۆ كاندیدكردن، ئەویش هەبونی 10 كورسی پەرلەمانە بۆ ئەو پۆستە، ئەمەش دەبێتە زەحمەت بۆ هەركەسیك بیەوێ ئەو پۆستە وەربگرێ. دوو كەسایەتی سەرەكی هەیە، ئەوانیش "ئوسامە النجیفی" و " محمد الحلبوسی"، سەرەرای بۆنی قسەی تر بەوەی "تەلال زوبەعی" یش كاندید بكرێت.

كەسایەتیەكانی تری دەرەوەی هاوپەیمانیەتێكە بریتین لە وەزیری بەرگری پێشوو "خالد العبیدی" و "رشید العزاوی" سەركردە لە حزبی ئیسلامی، دیارە ناكۆكی نێوان كوتلە سونیەكان بەردەوامە تاكو كاتژمێرەكانی كۆتایی.

سەرۆكی كۆمار
هەلوێستەكانی كورد گۆڕانكاری زۆری بەسەردا نەهاتوە و لەسەرەخۆ چاوەڕوان دەكات و پەلەیان نییەو هەرچەندە هەندێ باس هەیە دەربارەی ئەوەی ئەمجارە پارتی بیەوێ ئەم پۆستە وەربگریت. كاندیدە دیارەكانی پارتی، ئەوانەی ناویان دەهێنرێت بریتین لە "فۆاد حسین" و "هوشیار زیباری" و " فازل میرانی".

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "محمد سابیر" كاندیدە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام پاشان رەتیان كردەوەو رایانگەیاند، ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی لە رۆژانی داهاتودا كۆدەبنەوەو بڕیار لە كاندیدی حزبەكەیان دەدەن. 

ئەو كاندیدانەی ناویان دەهینرێت بریتین لە "فۆاد مەعسوم" "عدنان موفتی" و "بەرهەم سالح".

خاڵە گشتیەكان
پێدەچێ لیژنەی دادوەری كۆمسیۆن لە 26-28ی ئەم مانگە كۆتایی بەسەیری تانەكان بهێنێت و ئەنجامی كۆتایی دەنێردرێت بۆ دادگای فیدراڵی باڵا بۆ مسادقە كردن لەسەری و پێدەچێ ئەم پرۆسەیە لە 5-7ی مانگی نۆ كۆتایی پێ بێت.

سەرۆكی كۆمار مەرسومێك دەردەكات یەكەم رۆژی دانیشتنی پەرلەمان دیاری دیاری دەكات بەوەی 16/9/2018 بێت، و لەو رۆژەدا سەرۆكی پەرلەمان و هەردوو جێگرەكەی دیاری دەكرێن لەهەمان رۆژ.

هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەماوەی 30 رۆژدا ئەنجام دەدرێت و لە 30/9/2018 دا دەبێت.

لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە داوا لە كاندیدی گەورەترین كوتلە دەكرێت بۆ پێكهێنانی كابینەكەی لە 10/10/2018.

سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو  ناوی كابینەكەی پێشكەش دەكات لە هەفتەی یەكەمی مانگی یازدە.

ئەگەری هەڵوەشانەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن تاكو ئێستاش بوونی هەیە، بەڵام ئەگەر لەم دۆخەدا لاوازن پاش راگەیاندنی ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەستی و داواكاری مەرجەعیەتی ئاینی بە پەلە كردن لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

خۆپیشاندانەكان خاوبونەوە، بەڵام جارێكی تر سەرهەڵدەداتەوە لە ئەگەری بونی "سائرون" بە معارەزە و بەشداری كردنیان لە خۆپیشاندانەكان، لە دۆخێكی تریشدا خۆپیشاندانەكان دووبارە دەبنەوە، كاتێ خەڵك ببینێ هێزە سیاسیەكان روەوە دووبارە بەرهەم هێنانەوەی حكومەتی پێشوو بكەن لە رێگەی محاسەسەی حزبی و دابەشكردنی دەسكەوتەكان.

ئەم بابەتە لەلایەن فەرهاد عەدائەدین راوێژكاری سیاسی سەرۆك كۆماری عێراق نووسراوە

بەپەلە