ترامپ: لەجیاتی ئەمریكا سعودییەو وڵاتانی دەوڵەمەند پارە بۆ ئارامی سوریا دابین دەكەن

جیهان

20/08/2018‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند، لەجیاتی وڵاتەكەی سعودییەو وڵاتانی دەوڵەمەند پارە بۆ ئەو سندوقە دابیندەكەن، كە بۆ گێڕانەوەی ئارامی سوریا دانراوە.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی تویتێك، كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردبووەوە، راشیگەیاند، چیتر ئەمریكا ئەو 230 ملیۆن دۆلارە وەك هاوكاری ناداتە سوریا، كە لەماوەی رابردوو بۆ گێڕانەوەی ئارامی دابیندەكرا.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشی راگەیاند، كە ئەوان دەیانەوێت سوپاكەی خۆیان‌و ئەو وڵاتانەی تریش لەسوریا بەهێز بكەن، بۆ ئەوەی بەتەواوی ئارامی بۆ ناوچەكە بگەڕێتەوە.

پێشتر هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندبوو، كە وڵاتەكەی كۆتایی بەو هاوكارییە هێناوە، كە 230 ملیۆن دۆلار پێشتر بەڵێندرابوو بۆ سەرلەنوێ دەستەبەركردنەوەی سەقامگیری لەناوچە ئازادكراوەكانی دەستی داعش لەسوریا خەرج بكرێت.

هـ ـ ح