نرخی دراوەكان.. بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم بەردەوامە

کوردستان

20/08/2018‌ 2522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 121 هەزارو 600 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 121 هەزارو 600 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 141 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 155 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 12 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 22 هەزارو 500 دیناری عێراقییە، كە ماوەیەكە بەردەوام نرخەكەیان روو لەنزمبوونەوە دەكات.

هـ ـ ح