مەترسییەكانی گەشەی ئابووری نرخی نەوت نزمدەكاتەوە

جیهان

20/08/2018‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی ئەو مەترسییانەی لەسەر گەشەی ئابووری جیهانی هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 23 سەنت بەرێژەی 0.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.60 دۆلار لەبازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 22 سەنت بەرێژەی 0.3% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 65.69 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

سەرچاوە ئابوورییەكان چەند رۆژێكە باس لەوە دەكەن، كە لەمساڵدا گەشەی ئابووری جیهانی لاواز دەبێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت داناوە.

هـ ـ ح