ئەمریكا مەرجەكەی توركیا بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئەنقەرە رەتدەكاتەوە

جیهان

20/08/2018‌ 5121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆنڕاڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە ئیدارەی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترامپ، مەرجەكەی توركیای بۆ هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئەنقەرەی رەتكردووەتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە توركیا بۆ ئازادكردنی قەشە ئەندرۆ برەنسن ، مەرجی ئەوەی بۆ ئەمریكا هەبووە، كە سزاكانی سەر هاڵك بانكی توركی هەڵبگرێت، بەڵام واشنتۆن ئەوەی رەتكردووەتەوە.

چەند مانگێكە دەسەڵاتی توركیا ئەو قەشەی دەستگیركردووە، ئەوەش بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ گروپی بزووتنەوەی خزمەت‌و پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

لەبەرانبەر ئەوەدا ئەمریكا كاردانەوەی نواندووەو چەند سزایەكی بەسەر توركیادا سەپاندووە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەكانی نێوان واشنتۆن‌و ئەنقەرە بەتەواوی تێكبچێت.

هـ ـ ح