قوباد تاڵەبانی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت هۆشداری دەداتە هەرێم

کوردستان

20/08/2018‌ 1918 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت‌و پشتبەستن بەو بەرهەم هۆشداریدا.

قوباد تاڵەبانی لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، كە نابێت هەرێمی كوردستان تەنیا پشت بە بەرهەمی نەوتی ببەستێت، وەك سەرچاوەی داهات، بەڵكو دەبێت وەبەرهێنانی تریش لەبوارەكانی تر بكات.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، كە بواری گەشتوگوزارو كشتوكاڵ، ئەو بوارانەی ترن، كە هەرێم دەتوانێت پشتی پێبەستێت، بۆ ئەوەی سەرچاوەكانی داهاتی فرەچەشن بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ساڵێكە وەبەرهێنان لەبواری نەوت دەكات‌و هەناردەی دەكات، كە لەو رێگەیەوە داهاتی مانگانەی دابیندەكات.

هـ ـ ح