شارپرێس:
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی سه‌ر به‌حكومه‌تی فیدراڵی عێراق ڕێگه‌یان به‌فڕۆكه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس نه‌داوه له‌هه‌ولێر بنیشێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شه‌خسی ده‌ستوه‌ردانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه كردوه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی حه‌یات-ی له‌نده‌نی، له‌گه‌رمه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئێران‌و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق ڕێگه‌ی به‌فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده فه‌یله‌قی قودس نه‌داوه له‌هه‌ولێر بنیشێته‌وه، تا له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سعود بارزانی به‌شه‌خسی ڕێگه‌ی نیشتنه‌وه‌ی به‌فڕۆكه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر داوه.
ڕۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی بارزانی‌و قاسم سوله‌یمانی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا نزیكبوونه‌وه‌و قوڵبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر به‌هۆی كاردانه‌وه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان، ئێستا پارتی زیاتر مه‌یلی به‌لای ئێراندایه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، قاسم سوله‌یمانی له‌شاری نه‌جه‌فه‌وه سه‌ردانی هه‌ولێری كردوه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ كورد‌و به‌شێك له‌سوننه‌كان، بۆئه‌وه‌ی به‌شداریی له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا بكه‌ن كه نوری مالكی‌و هادی عامری سه‌رپه‌رشتی پێكهێنانی ده‌كه‌ن.
ڕ . ج