50 هەزاری رۆژانە.. هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان زیادیكردووە

کوردستان

22/08/2018‌ 798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەرێژەی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، لەمانگی هەشت هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان رۆژانە گەیشتووەتە 350 هەزار بەرمیل، لەكاتێكدا مانگەكانی پێشوو تەنیا 300 هەزار بەرمیل هەناردە دەكرا.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەمانگی 10ی ساڵی رابردووەوە هەناردەی نەوتی هەرێم لە 600 هەزار بەرمیلی رۆژانەوە نزمبووەتەوە بۆ 300 هەزار بەرمیلی رۆژانە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەرێم كێڵگە نەوتییەكانی كەركوك‌و ناوچە جێناكۆكەكانی لەدەستدا.

هەروەها لەهەمان كات رێژەی هەناردەی نەوتی عێراق لەباشوورەوە بۆ 3.7 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بەرزبووەتەوە لەمانگی هەشت، لەكاتێكدا مانگی رابردوو هەناردەی نەوتی عێراق، 3.6 ملیۆن بەرمیل بووە.

هـ ـ ح