نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزیوە

جیهان

23/08/2018‌ 312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٤ دۆلار و ٦٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمرۆ پێنج‌شەممە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان تبەبەراورد لەڕۆژانی ڕابردو جێگیربوە، بەڵام بە بەراورد چەند بەمانگی ڕابردو زۆر دابەزیوە.


نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بە ٧٤ دۆلار و ٦٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا و هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٧ دۆلار و ٩٠ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.


ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا نرخی نەوتی خاو ٨٠ دۆلاری بەخۆوە بینی و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە.


ماوەی سێ هەفتەیە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕووی لە دابەزینە و لە یەک هەفتەشدا ٢%ی بەهاکەی لەدەستداوە.
هـ ـ ر