"شەڕی ئابووری ئەمریكا" هاڕە بەنرخی لیرەی توركیا دەكات

جیهان

23/08/2018‌ 8073 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی دابەزینێكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی ئەمریكاو توركیا.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كە دوای ئەوەی توركیا دانی بەوەدا ناوە ئەمریكا "شەڕی ئابووری"یان لەگەڵ دەدات، نرخی لیرە نزمبوونەوەی تۆماركردووە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ  لیرە بەرێژەی 1.1 دابەزیوەو هەر 6.1000 بەرانبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە، لەكاتێكدا رۆژی چوار شەممە لەكاتی داخستنی بازاڕ نرخی هەر دۆلارێك بەرانبەر 6.0330 لیرە بووە.

بەم دابەزینەی ئەمڕۆ، لەمساڵدا رێژەی دابەزینی نرخی لیرەی توركی بەهاكەی 38 لەسەدا دابەزیوەو ئەگەر ئەو كێشانەی ئەمریكاو توركیاش بەردەوامبن، ئەوە نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.

كێشەی ئەمریكاو توركیا لەسەر پرسی دەستگیركردنی قەشەیەكی ئەمریكییە لەلایەن دەسەڵاتی توركیاوە، كە ئەوە كاردانەوەی واشنتۆنی بەدواوە هاتووەو بەو هۆیەشەوە چەند سزایەكی ئەنقەرەی داوە، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوە.

هـ ـ ح