ژمارەی گەشتیاری بەرێژەی 24 لەسەدا لەهەرێم زیادیكردووە

کوردستان

23/08/2018‌ 477 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە رێژەی گەشتیاری لەرۆژانی جەژنی قوربان لەچاو ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

دەستەكە لەمیانی بەیاننامەیەك راشیگەیاند، كە رێژەی گەشتیاری بەرێژەی 24 لەسەدا لەجەژنی قوربانی ئەمساڵ لەچاو جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو زیادیكردووە.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2018 زیاتر لە ملیونێك‌و 300 هەزار گەشتیار روویان لەناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووە.

هەر بەپێی دەستەكە، لەماوەی 18ی ئاب بۆ 22 ی ئاب، كە رۆژانە جەژنی قوربان دەكات 181 هەزار گەشتیار روویان لەناوچە گەشتییەكانی هەرێم كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵی رابردوو 145 هەزار گەشتیار روویان لەناوچەكانی هەرێم كردووە، ئەوەش دەكاتە زیادكردن بەرێژەی 24 لەسەدا لەچاو جەژنی قوربانی ساڵی رابردوو.

هـ ـ ح