وێنە.. دراوی ساختەی عێراقی لەبازاڕەكانی هەرێم بڵاودەبێتەوە

کوردستان

23/08/2018‌ 3349 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی بازاڕەكانی سلێمانی سكاڵای ئەوە تۆماركراوە، كە رێژەیەكی زۆر لەجۆرەكانی دراوی ساختەی عێراقی بڵاوبووەتەوە.

سكاڵاكە بەشێوەیەكە، كە رۆژەیەكی زۆری جۆری دراوی 25 هەزار دیناری ‌و 50 هەزار دیناری عێراقی هێنراونەتە بازاڕەكانی سلێمانی‌و مامەڵەیان پێوەكراوە.

سكاڵاكە لەلایەن ئەو كەسانەوە لەپۆلیس تۆماركراوە، كە مامەڵە بەدراوەوە دەكەن‌و داواش كراوە هێزە ئەمنییەكان رێكاری پێویست بگرنە بەرەو رێگری لەو دیاردەیە بكەن.

لەبەرانبەردا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، كە رێكاری پێویست لەو بارەوە دەگرنە بەرو هێزە ئەمنییەكانیش لەو پێناوە چەند رێكارێكیان گرتووەتە بەر.

هـ ـ ح

بەپەلە