سەرەتای مانگی ئایندە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

کوردستان

24/08/2018‌ 2779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایندەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەست بكاتەوە بە دابەشكردنی مووچە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش لە پێنجی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات، لەماوەی دوو هەفتەشدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت بە خانەنشینانیشەوە.

پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، لەمەودوا هیچ خشتەیەكی مووچە راناگەیەندرێت، بەڵكو مانگانە لەوادەی خۆیدا مووچە دابەدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم پشت دەبەستێت بە دوو سەرچاوەی دارایی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەوانیش بڕی 317 ملیار دینار كە بەغدا رەوانەی دەكات، هەروەها 378 ملیۆن دۆلار كە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەكەوێت.
ه.م