ترس لە كاریگەریی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران نرخی نەوتی بەرزكردەوە

ئابوری

24/08/2018‌ 622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوتی خاوی لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، ئەوەش بەهۆی ترس لە كاریگەریی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوت بەهۆی ترس لە كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسەكە بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت 46 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 75.19 دۆلار.

ئەوە چوارەمین بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوە لە ماوەی حەوت رۆژی رابردودا، نرخەكەی بەڕێژەی لەسەدا 7.4 بەرزبووەتەوە.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساس 49 سەنت بەرزبوونەوەو گەیشتووەتە 68.32 دۆلار.
ه.م