نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

25/08/2018‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی زۆربوونی خواستی چین لەسەر ئەو بەرهەمەو كەمبوونەوەی هەناردەی نەوتی ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.09 دۆلار بەرێژەی 1.46 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.82 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 89 سەنت بەرێژەی 1.31 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.72 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە نرخی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، ئەگەریش هەیە نرخەكەی زیاتر بەرزبێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران زیاد نەكات.

هـ ـ ح