10 حیزبی عەرەبی‌و كوردی "دزی" لەنەوتی عێراق‌و هەرێم دەكەن

عیراق

25/08/2018‌ 2211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی عەرەبی جەدید بڵاویكردەوە، زیاتر لە 40 لایەنی عێراقی، كە 10 حیزبی سیاسی عەرەبی‌و كوردین،  "دزی" لەنەوتی عێراق دەكەن.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، حیزبە عەرەبییەكان لەباشووری عێراقەوە "دزی" لەنەوت دەكەن‌و هەناردەی دەكەن‌و داهاتەكەی بۆ خۆیان دەبەن، حیزبە كوردییەكانیش لەباكوورەوە "دزی" لەنەوت دەكەن‌و داهاتەكەی بۆ خۆیان بەكاردەهێنن.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، پرۆسەی "دزی" لەنەوتی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لەساڵی 2003 دەستیپێكردووەو بەردەوامیشی هەیە، كە ئەوەش زیانی زۆری لەحكومەت داوە.

ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكراكردووە، ئەو نەوتی لەباشووری عێراق "دەدزرێت لەئیمارات‌و بەشێخە عەرەبییەكان دەفرۆشرێت، ئەوەشی لەباكوورەوە دەدزرێت، لەتوركیا ساخدەكرێتەوە".

هــ ـ ح