نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

28/08/2018‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەسەرەتای كردنەوەی بازاڕەكان لەم هەفتەیە نزمبوونەوەی تۆماركرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 39 سەنت بەرێژەی 0.5 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 76.21 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 15 سەنت بەرێژەی 0.2 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.87 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لەچەند رۆژی رابردوو بەهۆی بەردەوامی كێشەكانی بازرگانی نێوان ئەمریكاو چین نرخی نەوت رووی لەنزمبوونەوە كرد، بەڵام رێككەوتنی ئەمریكاو مەكیسك بۆ دروستكردنی بازاڕی ئازاد لەباكووری ئەمریكا نرخی نەوتی بەرزكردەوە.

هـ ـ ح