چاوەڕواننەكراو.. داوا لەترامپ دەكرێت گەمارۆ بخاتە سەر وڵاتێكی كەنداو

جیهان

29/08/2018‌ 4074 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، داوا لەدۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی دەكات، گەمارۆ بخاتە سەر وڵاتێكی كەنداوی عەرەبی.

ئەندامانی ئەنجوومەنەكە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو داوایان لەدۆناڵد ترامپ كردووە، كە گەمارۆی ئابووری بخاتە سەر وڵاتی قەتەر، ئەوەش وەك راگەیاندنی هەڵوێست بەرانبەر ئەو وڵاتە.

بەپێی كەناڵی فۆكس نیوز داواكاری ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، پەیوەندی بەو هەڵوێستانەی وڵاتی قەتەرەوە هەیە، كە لەم ماوەی دوایدا دەینوێنێت.

هەر بەپێی كەناڵەكە ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا وای دەبینن هەنگاوەكانی قەتەر دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكایە لەناوچەكە بۆیە دەبێت دۆناڵد ترامپ لەو بارەوە هەڵوێستی هەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردوو دوای ئەوەی ئەمریكا سزای خستە سەر توركیا، قەتەر بڕیاریدا بە بەهای 15 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەو وڵاتە بكات، كە ئەوە نیگەرانی لایەنی ئەمریكی لێكەوتەوە.

هـ ـ ح