نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە

جیهان

29/08/2018‌ 318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لەرۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 26 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 75.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا لەرۆژی رابردوو نرخەكەی گەیشتە 76.97 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 34 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.53 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

دابەزینی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی نەوتی ئەمریكاوە هەیە، كە رەنگە بەو هۆیەوە نرخەكەی زیاتریش نزمبێتەوە.

هـ ـ ح