كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

جیهان

30/08/2018‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی لەدوو رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.19 دۆلار بەرێژەی 1.4 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.14 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 98 سەنت بەرێژەی 1.4 لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 69.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بەو كەمبوونەوە هەیە، كە چەند رۆژێك لەبەرهەمی ئەمریكا تۆمار دەكرێت، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی نەوت داناوە.

هـ ـ ح