بۆیەكەم جار.. وێنەی ناوەوەی ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەی پوتین

جیهان

31/08/2018‌ 11210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا لەپێشەنگایەكی ئۆتۆمبیلە لەروسیا نمایشكرا، كە لەجۆری لیمۆزینە.

ئۆتۆمبیلەكە لەلایەن (ئۆرۆس سینات) جروستكراوەو لەچوارچێوەی پرۆژەی كۆرتیدج تایبەت بەسەرۆكی روسیا بەرهەمهێنراوە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

ئۆتۆمبیلەكە نیشانەی ئۆرۆسی هەڵگرتووەو پۆتین لەسەرەتای دەستبەكاربوونی لەخولی پێنجەمی سەرۆكایەتی روسیا لەجێگەی ئۆتۆمبیلە مارسیدزەكەی بەكاریهێنا.