دەستدرێژی سێكسی ئارجینتۆ لەلیژنەی دادوەری "ئێكس فاكتۆر" دووردەخاتەوە

جیهان

31/08/2018‌ 1725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیتالیا ئاشكرایانكرد، ئاسیا ئارجینتۆی ئەستێرەی جیهانی لەلیژنەی دادوەری بەرنامەی "ئێكس فاكتۆر" دوورخراوەتەوە.

سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، بەهۆی ئەوەی ئەو ئەستێرە جیهانییە تۆمەتبارە بەدەستدرێژی سێكسی بۆیە لەو بەرنامە ئیتالییە دوورخراوەتەوە.

بەرنامەكە لەلایەن كەناڵەكانی "سكای ئیتالیا" و "فێرمانتیل میدیا" بەرهەمدەهێنرێت، ئامادەكارانی بەرنامەی "ئێكس فاكتۆر" بڕیاری دوورخستنەوەی ئاسیایان داوە.

پێشتر وا بڵاوكرایەوە، كە ئاسیا دەستدرێژی كردووەتە سەر هونەرمەندی لاوی 17 ساڵ جیمی بینت، كە ئێستا كەیسەكەی لەدادگایەو بە كەیسێكی ئابڕووبەرانە ناوی براوە.

هـ ـ ح