رۆژنامەیەك نهێنییەكەی شازادە دیانەو جێنشینی سعودییە ئاشكرادەكات

جیهان

31/08/2018‌ 4161 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەیەكی بەریتانی، نهێنییەكی شازادەی كۆچكردووی بەریتانی دیانای لەگەڵ جێنشینی سعودییە ئاشكراكرد.

رۆژنامەی "دەیلی تەلیگراف"ی بەریتانی لەسەر بنەمای وێنەیەكی تایبەت بەخۆی، كە تێدا شازادە دیاناو جێنشینی سعودییە ئەو نێهنییەی ئاشكراكردووە، كە مێژووەكەی بۆ هەشتاكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە شازادە دیانا دیزاینی بۆ جلوبەرگی پاشاكانی سعودییە ئامادەكردووە، لەناویشیاندا جێنشینی سعودییە.

لەو بارەشەوە ئاماژەی بەوە كردووە، بۆ هەمان مەبەست شازادە دیانە لەساڵی 1986 سەردانی ناوچەكانی كەنداوی عەرەبی كردووەو لەو سەردانەی چاوی بەجێنیشنەكەی سعودییە كەوتووە.

دیانا لەرێگەی دیزاینەرە تایبەتەكانی ئەو جلوبەرگانەی ئامادەكردووەو لەگەش شازادە چارلیز سەردانی سعودییەی كردووەو وەك دیاری ئەو جلوبەرگای پێشكەشی شازادەكان‌و پاشاكانی ئەو وڵاتەكردووە.

هـ ـ ح