شێوەی رووخساری خۆی بەشێوەیەكی شێتانە گۆڕیوە

هەمەڕەنگ

31/08/2018‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێك، كە خۆشەویستی زۆری بۆ ئێسكە پەیكەر هەیە نیوەی لوتی خۆی لێكردووەتەوە و گوێچكەكانی لابردووە بۆ ئەوەی شێوەی سەر و ڕووخساری لەئێسكی كەلەی سەر بچێت.

كالاكا سكەڵ، كە خۆی ئیشی تاتۆ دەكات ئیریك یێنێرەو بۆ ماوەی دوو ساڵە كاری جوانكاری بۆ ڕوخساری دەكات بۆ ئەو شێوەی، كە خۆی ئارەزوی دەكات‌و ڕێو شوێنی زۆر بەئازاری گرتووەتە بەر بۆ گەیشتن بەو ئەنجامەی ،كە خۆی ئارەزوی دەكات.

لەهەنگاوەكانی گۆڕانكارییەكان لابردنی بەشی خوارەوەی لوتی‌و لابردنی گوێچكەكانی، هەر لەوەدا كۆتایی نایەت و زمانی دوو بەش دەكات‌و هەموو ڕووخساری لە شێوەی كەللەسەر تاتۆ دەكات.

كالاكا تەمەنی ۲۲ ساڵەو یەكەم كەسە لەكۆڵۆمبیا، كە بە شێوەیەكی خۆویستانە لوت و گێچكەی لاببات، گۆڕینی ڕووخساری لەدوای مردنی دایكی دەست پێدەكات، چونكە هەتا لە ژیاندابوو ڕێگەی بە كالاكا نەدەدا بۆ گۆڕینی ڕووخساری.

وەرگێران: جوانە عەزیز