نرخی نەوت بەرزترین ئاستی مانگی هەشت تۆماردەكات

جیهان

31/08/2018‌ 410 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لەبەرزبوونەوە بەردەوامەو لەكۆتا مامەڵەكانیش بەرزترین ئاستی مانگی ئابی تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 63 سەنت بەرێژەی 77.77 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 74 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی 70.25 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەو نرخانە بەرزترین ئاستی مانگی ئابە نرخی نەوت تۆماریكردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەگەمارۆ بەردەوامەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران هەیە، كە بەرهەمی ئەو وڵاتەی لەبازاڕەكانی جیهان كەمكردووەتەوە.

هـ ـ ح

بەپەلە