مەسعود عەبدولخالق: مەکگۆڕك هەڕەشەی دەستگیركردنی لەبارزانی كردووە

عیراق

31/08/2018‌ 43779 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی مەسعود عەبدولخالق، چاودێری سیاسی، برێت مەكگۆڕك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا، هەڕەشەی دەستگیركردنی لەمەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات كردووە.

ئەو قسانەی مەسعود عەبدولخالق لەمیانی نووسنێك بووە، كە لەبەشی "قەڵەمی رۆژ"ی شارپرێس بڵاوبووەتەوە، كە تێدا دەڵێت: "زۆر ڕوونە ئەوەی ئێستا بەسەر كوردستان هات لەقەیرانەكان و لەدەستدانی نیوەی كوردستان و هاتنی سوپای داگیركەران بۆ كوردستان زۆری كاك مەسعود لێی بەرپرسیارە، بەڵام لەلایەكی تریشەوە ئەو هەڵوێستانەی بەرانبەر ئەمریكا و تەسلیمنەبوونی ئەو شەڕە قسەیەی لەگەڵ مەكگورك (تازە) كردوویانەو ئەو فشارەی بەتەلەفۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ ئەوەی بارزانی بچیتە ئیئتلافی عەبادی و تا ئیستا نەیكردووە باش نییە".

هەر بەقسەی ئەو چاودێرە سیاسییە شەڕەكەی مەگۆڕك‌و بارزانی گەیشتووە بەو ئاستەی "مەكگورك هەڕەشەی دەستگیركردنی لێكردووە (بارزانی) وەك (نۆریەگای پەنەما).. ئەوانە ئەگەر زیان بەخشیشە بۆ كورد ، بەڵام هەڵوێستیشە، زۆر خۆشە پیاو سابت بیت و مەبدەئی بێت".

مەسعود عەبدولخالق باسی لەوەش كردووە، سەرەڕای شەڕەكەی بارزانی "حیزبەكەی و حیزبەكانی تری ریفراندۆم وا دەرگە بەدەرگەی حیزبەكانی تر دەكەن بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراقی! كەچی ساڵی پار وادەگەڕان بۆریفراندۆم".

ماوەیەكە برێت مەكگۆڕك دەستی بەهەوڵێك كردووە، بۆ ئەوەی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی بەخواستی ئەمریكا لەعێراق دروست بكات، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە حكومەتی داهاتوو پێكبهێنرێت، لەو پێناوەش داوای لەكورد كردووە بچنە هاوپەیمانییەكەی نزیك لەئەمریكا.

هـ ـ ح