تەمەنی 100 ساڵە.. ژنێك نهێنی درێژی تەمەنی بۆ "گرەو"ەكان دەگێڕێتەوە

جیهان

01/09/2018‌ 1302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێكی تەمەن ۱۰۰ ساڵ نهێنی درێژی تەمەنی بۆ ئەو گرەوانە دەگەڕێنێتەوە، كە ڕۆژانە لەسەر پێشبڕكێی ئەسپ دەیكات.

سیسیلیا ڕیڤ، كە ناسراوە بە سالی لەتەمەنێكی زۆر گەنجەوە دەستیكردووە بە گرەوكردن لەسەر پێشبڕكێی ئەسپ هەموو ڕۆژێك بۆ ماوەی ٨۲ ساڵ و بە بڕی ۱ پاوەند ، ئەمەش دەكات ۳۰۰۰۰ پاوەند لەكۆی تەمەنی.

ئەو خانمە بەردەوامی لەسەر گرەوكردنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەستە تایبەتییەی، كە دەیداتێ‌و دڵخۆشی دەكات، ئەوەش بووەتە هۆی تەمەندرێژی.

سوزی مۆر، كە هاوڕێی خاتوو سالییە و تەمەنی ٦٦ ساڵە  و ڕوژانە پارەی گرەوەكەی بۆ دادەنێت وتی: "پێی وایە گرەوكردن ئەو شتەیە، كە بە زیندووی هێشتووەتەوەو مێشكی بە چالاكی ماوەتەوە".

هەروەها وتیشی : "هەندێك جار دەیباتەوە و هەندێك جار دەیدۆڕێنێت، بەڵام بەردەوامییەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو هەستە خۆشەی، كە بۆی دروست دەكات لە كاتی سەیركردنی پێشبڕگێكە لە تەلەفیزیۆن".

وەرگێڕان: جوانە عەزیز