شەڕی بازرگانی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەكاتەوە

جیهان

01/09/2018‌ 232 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو ترسەی لەسەر شەڕی بازرگانی دروست بووە، بەتایبەتی لەنێوان ئەمریكاو چین.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 35 سەنت رووی لەنزمبوونەوە كردووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 77.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 45 سەنت رووی لەدابەزین كردووەو هەر بەرمیلێكی بە 69.80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەدوو رۆژی رابردوو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كرد، كە بەرزبوونەوەكە پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكاوە هەبوو.

هـ ـ ح