دۆناڵد ترامپ بۆ رێككەوتنی نافتا چاوەڕێی كەنەدا ناكات

جیهان

01/09/2018‌ 322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی بازرگانی سەرۆكایەتی ئەمریكا رایگەیاند، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی وڵاتەكەی بۆ رێككەوتنی نافتا چاوەڕێی كەنەدا ناكات.

رێككەوتنی نافتا، رێككەوتنی بازرگانی نێوان ئەمریكاو مەكسیك‌و كەنەدایە لەئەمریكای باكوور ئەو بازرگانییە دەكرێت، بەم دوایانە دۆناڵد ترامپ كاری لەسەر دەكات‌و دەیەوێت واژووی بكات.

ترامپ پێشتر رۆژی هەینی وەك دوا مۆڵەت بۆ كەنەدای دەستنیشانكردبوو، كە دەبێت بێتە ناو رێككەوتنەكەوە، بەپێچەوانەوەو دوای تەواوبوونی وادەكە، سەرۆكی ئەمریكا دەستی بەهەنگاوەكان بۆ واژووكردنی رێككەوتنەكە كردووە.

ڕۆبێرت لایسیزەر نوێنەری بازرگانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، كە ترامپ سوورە لەسەر واژووكردنی رێككەوتنەكە،  كە لەئێستاوە ئامادەكاری بۆ دەكرێت لەماوەی 90 رۆژدا كارەكانی تەواو دەبێت.

وەرگێڕان: ساریا ئەحمەد