قوباد تاڵەبانی: بارودۆخی ئابووری‌و دارایی هەرێم بەرەو باشی دەچێت

کوردستان

01/09/2018‌ 1141 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە دۆخی ئابووری‌و دارایی هەرێمی كوردستان بەرەو باشی دەچێت.

قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، كە بەهۆی ئەوەی فشارەكانی سەر هەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە، بۆیە دۆخی ئابووری‌و دارایی بەرەو باشی دەچێت.

جێگری سەرۆكی حكومەت لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ شەممە ئەوەشی راگەیاند، كە پێشتر فشارێكی زۆر لەسەر دارایی هەرێم بوو، بەتایبەتی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت‌و شەڕی داعش‌و هاتنی ژمارەیەكی زۆر ئاوارە، بەڵام ئێستا ئەو فشارانە نەماون.

قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە بەهۆی باشبوونی دۆخی ئابووری‌و دارایی هەرێم كاردەكەن زۆرترین خزمەت لەهەموو بوارەكان پێشكەشی خەڵكی كوردستان بكەن.

هەروەها روونیكردەوە لەو چوارچێوەیە لەماوەی رابردوو حكومەت دەستی بەجێبەجێكردنی ئەو پرۆژە خزمەتگوزارییانە كردووەتەوە، كە پێشتر بەهۆی قەیرانی دارایی راگیرابوون‌و بڕیارە پرۆژەی تریش جێبەجێبكرێت.

هـ ـ ح