هۆكاری تاریكی ئاسمان لەكاتی شەواندا چییە؟

هەمەڕەنگ

01/09/2018‌ 3902 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەم پرسیارە ئەوەنە ئاسان نییە وەك ئەوەی دەرەكەوێت، كە لەوایە بیركەیتەوە ئەو ناوچەیەی تاریك دەردەكەوێت لە شەودا هی ئەوە بێت ە ئەو بەشەی زەوی ڕووی لە خۆر نییە و بۆ ماوەی ٢٤ سەعات ئەوا تاریك دەردەكەوێت. 

ئەی دەربارەی ئەو هەموو خۆرانەی تر، كە وەك ئەستێرە دەردەكەون لەئاسماندا؟ گەلە ئەستیرەی ئێمە زیاتر ٢٠٠ بلیۆن ئەستێرە لەخۆ دەگرێت و هەموو گەردوون نزیكەی ١٠٠ بلۆین گەلە ئەستێرە لەخۆ دەگرێت. 

لەوانیە وا بیربكەیتەوە، كە زۆربەی ئەستێرەكان ڕووناكی دەدەن لە شەودا.

لەسەدەی ٢٠ دا، گەردووناسان ، باوەڕیان وا نەبوو بتوانن هەموو ئەستێرەكانی گەروودن هەژمار بكەن‌و باوەڕیان وابوو، كە گەردوون بەردەوام دەبێت، یان دەتوانیین بڵێن، كە گەردوون ناكۆتایە.

لەگەڵ ئەوەی، كە زۆر ئەستەمە بیهێنینە پێش چاومان، كێشەی ئەوەی گەردوون ناكۆتایە ئەوەیە لە هەرشوێنێكەوە لە ئاسمان بڕوانیت ئەوا ئەستێرە دەبینیت، ئەستێرەكان وەك دارستانێكی چڕ بەناویەكدا چوون، ئەگەر وابوایە دەبوو ئاسمان بەڕووناكی زۆر بدرەوشایەتەوە.

ئەمەش كێشەیەكی زۆری بۆ گەردوون ناسەكان درووست كردووە، كە ئەم دیاردەیان ناوناوە "ئۆلبێرس پارادۆكس" پارادۆكس بە مانای ئەوە دێت كە خۆی پێجەوانەی خۆی دەكاتەوە.

ئەم  "پارادۆكسە" لە سەدەدی ١٩ دا زانایان وایان زانی، كە هەوری لمی و تۆز وایان كردووە ڕووناكی ئەستێرەكان بەجوانی نەدرەوشێنەوە و بگاتە لای ئێمە، بەڵام زاناكان بۆیان دەركەوەت كە لم و تۆز وا دەكەن، كە وزەیەكی زۆر لە خۆ بگرن و لە كۆتاییدا خۆیان ڕووناك دەكەنەوە.

گەردوون ناسەكان لە ئێستادا بۆیان دەركەوتووە، كە گەردوون نا كۆتا نییەو سنوردارەو لەگەڵ هەبوونی ترلیۆن و ترلیۆنێك لەئەستیرە ، بەڵام ناتوانن بۆشایی ئاسمان ڕووناك بكەنەوە، ئەم ژمارە دیری كراوەی گەردوون دەریدەخات، كە بۆچی زەوی لە شەودا تاریكە، هۆكارەكانی تریش وادەكەن تاریكتربێت.

گەردوون تەنیا لە فراوانیدا سنوردار نییە بەڵكو لە تەمەنیشدا سنوردارە، بۆیە بەوجۆرەیە گەردوونیش سەرەتای هەیەوە و وەك من و تۆ وایە، گەردوون ١٥ بلیۆن ساڵ لەمەو پێشەوە دروست بووە، كە لە رێگەی تەقینەوەیەك كە بە بینگ بانگ ناسراوە، كە لەوە كاتەوە دەستی پێ كردووە و هەتاوەك ئێستا بەردەوامە.

لەبەرئەوەی گەردوون لە فراوانبووندایە بۆیە ئەستێرەكان و گەلە ئەستێرەكان لەیەك دوورد دەكەونەوە هەموو كات، هەروەها هیچشتێك لەڕووناكی خێراتر ناروات، بەڵام زۆری دەوێت تا وەك هەر بۆشاییەك ڕووناك بكاتەوە. بۆیە كاتێك گەردوون ناسەكان گەردوون وەك یەاك ملیۆن ساڵی ڕووناكی دەبینن. ئەوان لە ڕاستیدا بە خەمڵاندن دەیبینن وەك ملۆن ساڵ وایە. ئەوە ڕووناكیەی كە لە گەردوونەوە دەردەچێت جیاوازە لەو ڕوونكایە ئاساییە كە دەیبینین، چونكە دووری نێوان گەلەئەستیرەكان لە فراوان بووەندایە، لەبەر ئەوە تاوەك  كاتێك  دەگاتە لای ئێمە زۆربەی وزەكەی بەفیرۆ دەروات، و هەتاوەك دوور تر بێت ئەوا  كەمتر ڕووناكی دەدات.

وەرگێڕان رەوەند ئیسماعیل 

بەپەلە