هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئاب راگەیەندرا

عیراق

01/09/2018‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، ، هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 595 هەزار بەرمیل رۆژانە، ئەوەش بە بەراورد لەگەڵ مانگی تەمووزدا زیادیكردووە.

كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عێراقی (سۆمو) بڵاویكردەوە، هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی ئابدا گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 595 هەزار بەرمیل رۆژانە، لەكاتێكدا لە مانگی تەمووزدا سێ ملیۆن و 54 هەزار بەرمیل بووە.

عەلا یاسری، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوتی عێراقی (سۆمو) رایگەیاندووە، عێراق لە توانایدا هەیە بڕی نەوتی هەناردەی نەوت زیاد بكات، ئەگەر رێكخراوی ئۆپێك رەزامەندبێت لەسەری.
ه.م