سودە تەندروستییەكانی تەماتە‌و خواردنی رێژەی پێویست لەهەفتەیەكدا

هەمەڕەنگ

02/09/2018‌ 606 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشێوەیەكی گشتی خواردنی سەوزەو میوە جۆراوجۆرەكان سودی تەندروستی‌و جەستەیی زۆرە ، تەماتە یەكێكە لەو بەرهەمانەی ڕۆژانە بڕێكی زۆری لە كێڵگەكانەوە دەخرێتە بازاڕەكان‌و دەگات بە دەستی كڕیاران. 

تەماتە چەند جۆرێكی جیاوازی هەیە و بە چەند شێوازێكی جۆراو جۆر دەتوانرێت بۆ خواردن ئامادە بكرێت بۆ نموونە لە زەڵاتەدا بەكاردەهێنرێت، هەروەها بە كاڵی دەتوانرێت بخورێت و بەشێوەی دۆشاو بەكاردەهێنرێت.

تەماتە بەسەرچاوەی هەبوونی ماددەی لیكۆپەنە دادەنرێت، كە ئەو ماددەیەیە ڕەنگە سور و ئاڵەكەی پێدەبەخشێت و بڕێكی زۆر لە ڤیتامین ئەی لەم ماددەیەیەدا هەیە، كە سودی زۆری هەیە بۆ سیستمی بەرگری لەش، بەڵام پێویستە بە بڕی گونجاو بخورێت چونكە زۆر خواردنی هەندێك جار دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون.

هەروەها تەماتە كۆمەڵێكی تر لە ڤیتامینەكان لە پێكهاتەیدا هەیە وەك ڤیتامین كەی و سی و پۆتاسیۆم ، لێكۆڵینەوە جیهاینیەكان دەڵێن تەماتە توانای هەیە بەرەنگاری هۆكارەكانی توش بوون بەنەخۆشی شێرپەنجە بكات ، هەریەكێك لە جۆرە جیاوازەكانی تەماتە سودی تایبەتی خۆی هەیە بۆ لەش.

خواردنی بڕی گونجاو لە تەماتە یارمەتی لەش دەدات، كە نەهێڵێت گرێ شێرپرنجەییەكان گەشەبكەن بەتایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات‌و یارمەتی ڕاگرتنی پەستانی خوێن دەدات و دورتدەخاتەوە لە نەخۆشیەكانی دڵ ، هەروەها تەماتە زۆر بە سودە بۆ تەندروستی چاو و بە سەرچاوەیەكی سروشتی دادەنرێت بۆ ماددەی فۆلیك ئەسید.

لێكۆڵینەوەكان دەڵێن لە ماوەی 4 بۆ 4 ڕۆژ پێویستە ۷ تەماتە لەجۆری بچوكەكان بخورێت و ۲ دانە لە جۆری ئاسایی ، كە هۆشداری ئەوەشیانداوە زۆر خواردنی زیان بە لەش دەگەیەنێت.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر

بەپەلە