خواردنەوەی قاوەیەك بەوێنەی خۆتەوە لەكافییەكی ئوسترالیا

هەمەڕەنگ

02/09/2018‌ 665 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبریزبان پایتەختی كوینزلاند لەئوسترالیا كافێیەك هەیە، كە وێنە كریارەكانی دەخاتە سەر ئەو قاوەیەی پێشكەشی دەكات.

بریزبان كافێ نیازیان وایە، كە خۆشەویستی خەڵك بۆ قاوە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زیاتر بكات و بۆ جۆرێكی جیاوازتر، ئەم خوارەدنەوە ناوازەیە ناوبانگیكی باشی بۆ خۆی پەیاكردووەو ئەوەی زیاتر بەناوبانگی كردووە كەمی كاتی دروستكردنی قاوەكەیە، كە تەنیا دوو خولەك دەخایەنێت لەدوای گرتنی وینەی كڕیارەكانەوە و دەتوانیت تەنیا بەماوەیەكی كورت قاوەیەك بخۆیتەوە، كە وێنەی خۆتی لەسەرە.

پێش كردنەوەی ئەم قاوەخانەیە لە لایەن ئەنجیلا وانگ پێی وترا بوو، كە بە شێوەیەكی جیاواز خواردنەوە پێشكەش بكات‌و ناوبراو وتی: "هاوڕێیەكی پێی وتووە ، كە بریزبان پێویستی بەشتێكی جیاوازتر لە پێشكەشكردنی قاوەدا هەیە نەوەك قاوخانەیەكی دیكە".

 وانگ ویشتی "ئەم بیرۆكەیە یارمەتی داوە لە ئیشەكەیدا و ئاسانكاری بۆ كردووە، چونكە ئەزمونێكی تەواوی نییە، بەڵام چاپكردنی وێنە لەسەر قاوەكە هۆكاری سەرەكی ڕاكێشانی كڕیارەكانە و بەزۆری كڕیارانی گەنج ، كە گرنگیەكی زیاتر بەوە دەدەن".

وەرگێڕان: جوانە عەزیز