سەرنجراكێش.. لەوەرزی هاوین كەوچكێك شەكر لەباخچەی ماڵەكەتدا دابنێ‌

هەمەڕەنگ

02/09/2018‌ 1092 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە، كە هەریەكێك لەئێمە پێویستە لە باخچەكانماندا كەوچكێك شەكر دابنێین بەتایبەت لەوەرزی هاویندا، چونكە ئەنجامی سەرسوڕهێنەری دەبێت.

دانانی كەوچكێك شەكر لەباخچەكاندا دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی زەردەواڵەو هەنگ‌و مێرولەكان لێی، كە ئەمەش وادەكات دوربن لەژوورەكان و بێزاركردنمان لەناو ماڵەكان.

هەروەها هەنگەكان ئەوشەكرە دەخۆن، كە وزەیەكی زۆریان پێدەبەخشێت ، لەكاتێكدا لەوەرزی هاویندا زۆربەی گوڵەكان وشك دەبن و سود بەهەنگەكان ناگەیەنن.

 لەئێستادا زانایان پێیان وایە ڕێژەیەكی زۆر لە بەرهەمە خۆراكییەكەنمان پشت بە هەنگەكان دەبەستن، بۆیە دەبێت هاوكارییان بكەین لەبەرهەمهێنانی هەنگ.

هەروەها لێكۆڵینەوەیەكی جیهانی دەڵێت ئەگەر هەنگ لەسەر ڕوی زەوی نەمێنێت مرۆڤ تەنیا 4 ساڵ دوای نەمانی ئەوان مرۆڤ دەتوانێت بژی، كە زۆربەی كات هەنگەكان هەست بە ماندوبون دەكەن و وزەی تەواو پێویستیان نییە تا بتوانن بگەڕێنەوە بۆ كورەكانیان ، كە ئەمەش زۆر جار وایان لێدەكات ڕابماڵرێن و بمرن.

باشترین ڕێگاش بۆ یارمەتیدانی هەنگەكان لە كاتێكدا هەست بە بێ وزەیی بكەن بریتییە لە دانانی تێكەڵەی شەكر و ئاو بۆ ئەوان، كە وزەیەكی باشیان پێدەبەخشێت و زۆر جار لەمردن ڕزگاریان دەكەیت، بۆیە باشتر وایە یارمەتی هانگەكان بدەین نەك بیانكوژین لەماڵەكانماندا، چونكە ئەوان سەچاوەی زۆربەی بەرهەمەكانمانن.

وەرگێڕان: هێڤار عومەر