ئایا هەرگیز پەشیمان بووی لە وتنی وشەی "نەخێر"؟

هەمەڕەنگ

02/09/2018‌ 722 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئایا هەرگیز پەشیمان بووی لەكردنی كارێك‌و خۆزگەت خواستووە، كە كارەكات رەتبكردایەتەوەو بتوتایە نەخێر، یاخود لەبەر شەرم نەتوانیوە بڵێی نەخێرو ناچار بووی، كە بڵێی بەڵێ.

وتنی وشەی نەخێر ئاسان نییە لەلایەن زۆربەمانەوە و هەندێك جار دەڵین بەڵێ بۆ كارێك هەرچەندە دەشزانین، كە كاتمان نییە، یاخود كاتمان بۆ كارەكانی خۆمان نامێنێتەوەو دایك و باوكمان بەو جۆرا ئامۆژگاریان كردوین، كە وشەی نەخێر واتای گرنگی پێنەدانە، بۆیە زۆربەمان خۆمان بەدوور دەگرین لەوتنی وشەی نەخێر.

ئایا چی بكەین بۆ ئەوەی نەكەوینە ئەو باروودۆخانە و بتوانین بڵێن ناخێر؟

لە وەڵامدانەوەكانتدا سادەبە 
ئەگەر دەتەوێت بڵی نەخێر دەتوانیت لەڕێگەی بەكار‌نانی وشەكانی وەك: سوپاس كە هاتیت بۆ لای من باڵم ببوورە كە ناتوانم ئەو ئیشە بكەم "یاخوود" ببورە ئەمرۆ ناتوانم یارمەتیت بدەم، هەوڵبدە لە بەكارهێنانی زمانی جەستە بەهێز بیت و زۆر داوای لێبوردن مەكەو لەبیرت بێت تۆ دوا ناكەیت، كە ڕێگەت بدەن بڵێی نەخێر تۆ كەسێكی سەربەخۆی و مافی خۆتە بڵی نەخێر.

پێش وتنی بەڵێ
پێش وتنی وشەی بەڵێ هەوڵبدە بیربكەیتەوە، چونكە وتنی بەڵێ زۆربەی جار كاتی خۆت دەبات و كاتت هیچ بۆ ناهێڵێتەوە بۆ خۆت، یان بۆ كارەكانت، بۆیە هەوڵبدە بڵێی "ئایا ئەتوانم پێت بڵیمەوە یان دوای خۆم ئاگادرت دەكەمەوە" ، بەم جۆرە دەتوانیت كات بۆ خۆت بگەڕێنیتەوە و پاسیمانیس نەبیت لە وتنی وشەی بەڵێ.

نەویستن جیاوازە لە ڕەتكردنەوە
لە بیرت بێت كاتێك كە ناتەوێت كارێك بكەیت ئەوە واتای ئەوە نییە، كە كەسەكە ڕتدەكەیتەوە، كە بەداخەوە زۆربەی خاڵك بەو جۆرە تێدەگات، كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاست ڕۆشنبیری كەسە، كە كە تۆ داواكەی ڕەتدەكەیتەوە نەك كەسەك خۆی.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز