شارپرێس:
وه‌زیری دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ساڵی 2019 پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لابه‌رن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕێباز حه‌ملا وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌وان کار لەسەر زیادکردنی داهاته‌كانی ناوخۆ و نه‌وت ده‌كه‌ن، بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ پاشکەوتی موچە نەهێڵن.
وه‌زیری دارایی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2019ی هه‌رێمی كوردستانن.
له‌باره‌ی ناردنی پاره له‌به‌غداوه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕێباز حه‌ملان ئاشكرایكرد، به‌غدا به‌ڵێنیداوه پاره‌ی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
ڕ . ج