شارپرێس:
سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه له‌پارێزگای سلێمانی بۆ په‌رله‌مانی عێراق، كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه پۆسته‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و خولی پێشووی په‌رله‌مان درایه گۆڕان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق گه‌یشتووه‌ته خاڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، شارپرێس زانیویه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌لای بزوتنه‌وه‌كه‌ی بمێنێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی دیموكراتی كوردستان لاری نییه ئه‌و پۆسته بداته گۆڕان، به‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ببێت بۆ پارتی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، پارتی ئه‌و ڤیتۆیه‌ی له‌ڕابردوودا له‌سه‌ر یوسف محه‌مه‌د هه‌یبوو لایبردوه، هاوكات پارتی ده‌یه‌وێت دیاریكردنی سێ كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه نایه‌وێت ئه‌و بابه‌ته له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دژی پارتی به‌كار بهێندرێت.
شارپرێس زانیویه‌تی، پارتی پێشنیازی كردووه كه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی یه‌كێتی له‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه له‌بنه‌ڕه‌تدا پشكی پارتییه، بداته یه‌كێتی.
به‌گوێره‌ی زانیارییه پشتڕاستنه‌كراوه‌كان، هه‌ریه‌كه له‌پارتی و یه‌كێتی كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق هه‌یه، كه كاندیده‌كه‌ی پارتی هۆشیار زێباری، كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیش مه‌لا به‌ختیاره.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق:
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌وا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌توانێت سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بكات.
ئاگاداربوون له‌كاری لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان‌و پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرت له‌باره‌یانه‌وه، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له ته‌واوبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی تۆماركردنی په‌رله‌مانتارانی ئاماده نه‌بوو.
هاوكات هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه‌ش كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان به جێگره‌كانی بسپێرێت.
ڕ . ج