ئەو وڵاتانەی باشترین شوێنن بۆ ژیان كردن تێیاندا

جیهان

03/09/2018‌ 2390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی كۆتا ڕاپۆرتی گەشەپێدانی مرۆیی "یو ئێن ژیهان بۆتە" چەند شوێنێك باشترینن بۆ ژیان كردن تێداندا.

نەرویج یەكێكە لەو وڵاتانەی بەرزترین ئاستی هەیە بۆ باشترین ژیان، كە پێشبینییەكان بۆ ژیان و خوێندن ١٣ جار گەورەترە لەهەر واڵاتیكی تر لە جیهاندا و ئەم وڵاتە دەرماڵەی گستی سیستەمی تەندروستی بەهێزی هەیە و تەمەنی پێشبینی كراو لەنەرویج ٨٢ ساڵە.

ئوسترالیا باشتری شێوازی خویندنی هەیە و بۆ خوێندن زۆرترین خوێندكار لەهەموو جیهانەوە ڕوو دەكاتە ئوسترالیا و لەوێ دەخوینن بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ. 

ئەمە جگە لە زۆری هەلی كار و باشی بواری ئابووری بە هۆی كەمی دانیشتوانی شارەكانەوەیە.

سویسرا، كە بەرزترین پلەی هەیە لە  بواری تەندروستیدا و بە شێوەیەكی ئاسایی خەڵك تا تەمەنی ٨٣ ساڵی دەژین و مەترسی توشبوون بە نەخۆشیاكانی مەلاریا و ئێچ ئای ڤی و نە خۆشی سیەكان زۆر كەمە.

ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٤ وە هەموو زانكۆكان بۆ دانیشتوانی ئەڵمانیا و هەموو جیهان بوو بە خۆڕایی و كەمترین ڕێژەی بێكاری هەیە لە ناو گەنجاندا لە هەموو ئەوروپادا و باشترین ڕێكەوتنیان هەیە لەگەڵ فەرمانبەرەكانیانداو جگە لە موچەی مانگانە ساڵانە بڕێك پارە وەردەگرن بەهۆی ئەوەی ئیش بۆ ئەو كۆمانیایە، یان بۆ حكومەت دەكات.

ئەمەریكا  بەرزترین پلەی هەیە لە بواری ئابووریداو بە دەوڵەمەنترین وڵات دادەنرێت و هەر كەسێك  ٥٣.٢٤٥ داهاتی ساڵانەیەتی.

كەنەدا بەرزترین پلەی بەدەست هێنانی هەیە لە بواری خوێندندا و زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی كەندا زانكۆیان تەواو كردووە.

دانیمارك جگە لەهەبوونی باشترین هەلی كار، بری موچەی پیاوان و ئافرەتان رێژەیەكی كەمیان بەینە، كە لە ٪٧.٨ كە بە بەراورد بە ئەمەریكا كە رێژەكەی ١٧.٩ یە كە پیاوان لە ئافرەتان مووچە وەردەگرن.

سەنگاپور بەهۆی پاكی ئاو هەواوە پێشبینی تەمەن لەم وڵاتەدا بەرزترا بە بەراورد بە وڵەتاكانی دیكە كە خەڵكی ئاسای  هەتەكوو سەر ٨٣ ساڵ دەژین.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز