نرخەكەی لەدابەزین بەردەوامە.. لیرەی توركی لەبەردەم گەردەلوولێكی تری گەورەدایە

جیهان

03/09/2018‌ 4554 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساتێكی قورس چاوەڕێی نرخی لیرەی توركی دەكات، كە رەنگە ئەو ساتە گەردەلوولێكی گەورە بێت بۆ سەر ئەو جۆرە دراوە، كە ماوەیەكە بە بەردەوامی نرخەكەی دادەبەزێت.

ئاژانسی "بلۆمبرگ" بڵاویكردەوە، بەهۆی ئەو فشارانەی ئەمریكا خستوویەتییە، سەر توركیا نرخی لیرەی توركی دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئابووری توركیا بەرەو لاوازی چووە.

ئاژانسەكە بڵاویشیكردەوە، كە جگە لەفشارەكانی ئەمریكا كەمكردنەوەی سودی قەرز لەلایەن بانكی ناوەندی توركیا هۆكارێكی ترە بۆ دابەزینی نرخی لیرەی توركی بەرانبەر دراوە جیهانییەكان بەتایبەتی لیرە.

لیرەی توركی دابەزینەكەی بەشێوەیەك بووە، كە لەمساڵدا 40% بەهاكەی لەدەستداوەو لەئێستادا هەیە 6.7 لیرەیەكی توركی بە یەك دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.

پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا بۆ رێگری لەدابەزینی نرخی لیرەی توركی داوای لەوڵاتانی ئاسایی كرد، كە واز لەمامەڵەكردن بەدۆلاری ئەمریكی بهێنن.

هـ ـ ح

بەپەلە