ئایا كیسەڵ بەبێ بوونی توێكڵە ڕەقەكەی دەتوانێت بژی؟

جیهان

04/09/2018‌ 2226 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو توێكڵە ڕەقەی، كە لە پستی كیسەڵدا هەیە، زۆر سوودی هەیە بۆی، بەتایبەتی بۆ پاراستنی گیاندارە دڕندەكان.

لەناو ئەم توێكڵە ڕەقەدا مەگنیسیۆم‌و پۆتاسیۆم هەڵدەگیرێت، یارمەتی كیسەڵ دەدات لەژێر ئاودا بمێنێتەوە.

ئەم توێكڵە ڕەقە لەگەڵ كیسەڵەكەدا گەشە دەكات ، بۆیە نە زۆر بچووكە و نە زۆر  گەورەیە بۆ كیسەڵەكە و لە لاشەی كیسەڵەكە نایەتە دەرەوە، چونكە بە سییەكانییەوە بەند كراوە.

ئەمەش مانای وایە كاتێك توێكڵە ڕەقەكە زیانی پێبگات ئەوا ئازار بەكیسەڵەكە دەكەوێت.

زاناكان لە ئێستادا ئەویان سەلماندووە، كە ٢٢٠ ملیۆن ساڵ لەمەو پێش كیسەڵەكان توێكڵە ڕەقەكەیان نەبووە، پاش ئەوی ئەم وێنەیە لەوڵاتی چین دۆزراوەتەوە، كە دەردەكەوێت ، كیسەڵ پێشتر توێكڵە ڕەقەكەی بەپشتەوە نییە.

ئاماژەشیان بەوە كردووە گیانەوەرێكی گەوەرەیە و وا دەردەكەوێت، كە كیسەڵ بێت و دەردەكەوێت شێوەیەكی  هەیە لەكیسەڵ دەچێت، بەڵام دڵنیانین ئایا ڕاستە، یاخود نا.

دكتۆر نیكۆلاس فراسەر لەمۆزەخانەی سكۆتلاند وتی: "توێژینەوەیەكی وردمان لەسەری كردووە بەتایبەت دیوی سەرەوی ئەو كیسەڵە، لە ئەنجامدا بینیمان سییەكانی زۆر فراوان بوون ، بەڵام هیچ نیشانەیەكمان بەدی نەكرد، كە بەڵگە بێت لەسەر بوونی توێكڵە ڕەقەكە بە پشتییەوە، بۆیە بۆمان دەركەوت ئەمە بەڕاستی ئەم كیسەڵە گیاندارێكی زۆر سەیرو سەمەرەیە."

ئەمە لەكاتێكدایە تائێستادا كەس نازانێت كە ئەم توێكڵە چۆن دروست بووە و پەڕەی سەندووە، بەڵام توێژەرەوان ئەویان دەخستووە ئەو توێژینەوانە، كە كردوویانە ، دەردی دەخات كە زۆر نزیكن لە دۆزینەوەی ئەم هۆكارە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە