چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ هەبوونی ئازار لەشان‌و ملی منداڵاندا

جیهان

04/09/2018‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئازاری مل لە منداڵاندا حاڵەتێكی نا ئاسایی و باوە، كە بەشێوەیەكی گشتی ئازارێكی كاتییە، بەڵام لە هەندێك لە منداڵاندا كاریگەری زۆرترەو بۆ ماوەیەكی زیاتر بەردەوام دەبێت.

ئەم حاڵەتە هەندێك كات كاردەكاتە سەر چالاكی منداڵەكە، هەروەها كاردەكاتە سەرچالاكییە پەروەردەییەكانی وەك خوێندن و سەعیكردن.

ئەمە لەكاتێكدا روودەدات ماسولكەكانی مل بەشێوەیەكی گشتی فشاری زۆریان دەكەوێتە سەرو ئەوەش وادەكات، كە ماسولكەكان ڕەق ببن‌و هەست بە ئازار بكەن ، بەتایبەت كاتێك بۆ ماوەیەكی زۆر كۆمپیتەرو یارییە ئەلكترۆنییەكان بەكاربهێنن.

هەندێك چارەسەری سادەو ئاسان لە ماڵەوە لەوانەی یارمەتی نەهێشتنی ئازارەكای بدات وەك شێلانی ملی، بەڵام پێویستە زۆر بەنەرمی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت ، هەروەها لەڕۆژەكانی سەرەتایی ئازارەكەیدا بەكارهێنانی سەهۆڵ زۆر گرنگە، چونكە دەبێتە خۆی نەهێشتنی ئاوساوی و هەوكردنەكەی، كە كیسێكی نایلۆنی پڕ لە سەهۆڵ بۆ ماوەی ۲۰ خولەك لەسەر ملی منداڵەكە دابنێ ‌و یەكێكە لەباشترین چارەسەرەكان.

ئەگەر ئازارەكە ماوەیەكی زۆرتری خایاند دەتوانی لەڕێگەی گەرمردنییەوە چارەسەری بكەی واتە بەكارهێنانی ژورێكی گەرم، یاخود ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی گەرمكردنەوەی بۆ بەكاربهنرێت بۆ ماوەی ۱۰ خولەك.

بەكارهێنانی مۆبایل و خەوێكی ناڕاست هۆكارە بۆ دروستبوونی ئەم ئازارە لە منداڵاندا , هەروەها وەرزش نەكردن‌و جوڵە جیاوازەكانی ڕۆژانەی منداڵ هۆكارن بۆ ئەم ئازارە.

وەرگێڕان:  هێڤار عومەر