دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر كۆمپیوتەر كاریگەرییەكی خراپی هەیە

جیهان

04/09/2018‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاركردن لەسەر كۆمپیتەر بۆ وا دەردەكەوەێت، كە ئاسانترین ئیش بێت بۆمان، بەڵام بە پێچەوانە ئەو بۆچوونەوە كارێكی زۆر قورسە، چونكە لەشت بەم كارە مۆدەرنە نامۆیەو ئەمەش وای لێدەكات كارێكی ئاسان نەبێت.

دانیشتن بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر كۆمپیوتەر كاریگەرییەكی خراپی هەیە لەسەر تەندروستی و ئەگەری توشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات و بەكارهینانی زۆری كیبۆردو ماوس دەبێتە هۆی ڕەقبوونی ماسولكەكانی دەست‌و قۆڵ‌و مل، هەروها هەودەكەن و زیانیان پێدەگات‌و سەیركردنی شاشەی ڕووناكی كۆمپیتەرەكەت بۆ ماوەیەكی زۆر دەبیتە هۆی نەمانی ئاوی چاو و سەرئێشە و لە كۆتایدا كاركردن لەسەر كۆمپیتەر دەبیتە هۆی نا ئارامكردنی باری دەروونی‌و گۆشەگیرت دەكات و ڕێژەی خەمۆكی‌و دڵە ڕاوكێی زیاد دەكات و دەتوانین بە ناتەندروسترین كار هەژماری بكەین كە هەر كەسێك بیكات.

چۆن بتوانین خۆمان لەو مەترسیانە لابدەین؟
دانیشتن بەشێوەیەكی ئاسای تەندروستە ، بەڵام بۆ ماوەیەكی زۆر دەبێتە هۆی دروستكردنی كێشەی تەندروستی، كە دەتوانیت بە وەرگرتنی ٥ خولەك پشوو لە هەر كاتژمێرێكداو خۆكێشانەوە و جوڵان و ڕاهێنان كردن لە پێش كاركردن‌و دوای كاركردن مەترسییەكانی كەمتر بكەیتەوە.

وەرگێڕان: جوانە عەزیز